پۆلیسی سلێمانی قسەکانی میدیاى فەرمیی جوڵانەوەى نەوەى نوێی بەدرۆ خستەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
دوای ئەوەی میدیای فەرمی جوڵانەوەى نەوەى نوێ بانگەشەی ناراستیان لە سەر دۆخی تەندرووستی شاسوار بڵاو کردەوە، سەرچاوەیەک لە پۆلیسى سلێمانى، رەتیکردەوە، تەندروستیى شاسوارعەبدولواحید تێکچوو بێت، وەک ئەوەى وتەبێژ و میدیاى فەرمیى بانگەشەى بۆ دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە23 ی ئابی 2025 هیمداد شاهین، وتەبێژی نەوەی نوێ رایگەیاند، رەوشی تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید لە زیندان تێكچووە و تەندروستیی زۆر ناجێگیرە و لە میدیاى فەرمى جوڵانەوەکە بڵاوکرایەوە، بەڵام سەرچاوەیەک لە پۆلیسی سلێمانی رەتی کردەوە تەندرووستی شاسوار تێکچووبێت و راگەیاند، هەواڵی تێكچوونی دۆخی تەندروستیی شاسوار عەبدولواحید دوورە لە راستییەوە.
12ی ئابی 2025، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بە فەرمانی دادوەر لەلایەن هێزێکی پۆلیسی سلێمانییەوە بە تۆمەتی هەڕەشەى لە پەرلەمانتارێکى پێشوو دەستگیرکرا و رۆژی 21ـی مانگ برایە بەردەوام دادوەر پاش وەرگرتنی وتەکانی، دادگاییکردنەکەی بۆ 28ی مانگ دواخرا و لە گرتن و گواستنەوەى سلێمانى دەستبەسەرە.
شاسوار عەبدولواحید، ژمارەیەک دۆسییەى دیکەى لەسەرە و فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکراوە و پێویستە سەرجەم ئەو دۆسیێیانەى لەسەر ناوبراون، ساغبکرێنەوە پاش ئەوە بڕیار لەسەر چارەنووسى بدرێت.
|