نها نیوز – هەواڵەکان
میدیای یەکێتیی بڵاوی کردەوە، هێزه لەیاسا دەرچوەکەی لاهور جه‌نگی، چه‌ندین یاسا شكێنی تریان كردوه و به ویستی خۆیان تابلۆی ژماره‌ی جیاوازیان بۆ ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌كارهێناوه.
بە گوێرەی نوێترین زانیارییەکانی میدیای فەرمی یەکێتیی دوای ئه‌وه‌ی دوێنی هه‌ینی 22ی ئابی2025 پاڵپشت بە بریاری دادگا، هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی توانیان هۆتێل لاله‌زار له یاسا ده‌رچووه‌كان پاك بكه‌نه‌وه، دەرکەوت، له‌ناو لاله‌زار چه‌ندین تابلۆی ژماره سلێمانی له‌جۆری تایبه‌ت و گشتی دۆزراونه‌ته‌وه و هێزه‌كه بۆ كاری نایاسایی به‌كاریان هێناوه.
زانیارییه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، چه‌ندین تابلۆی ژماره سلێمانی له‌جۆری تایبه‌ت و گشتی له‌ناو لاله‌زار دۆزراونه‌ته‌وه و هێزه‌كه بۆ كاری نایاسایی به‌كاریان هێناوه‌و بێ مۆڵه‌ت هه‌رجاره و تابلۆیه‌كیان به ئۆتۆمبێله سه‌ربازیی و تایبه‌ته‌كانیانه‌وه كردوه.
له‌هه‌مانكاتدا كارمه‌ندانی هێزه‌كەی سەر بە لاهور، چه‌ندین ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا و ژماره سا‌خته‌یان پێبووه و بۆ كاروباره تایبه‌ت و سه‌ربازییه نایاساییه‌كانیان به‌كاریان هێناوه.
لە زانیارییەکەدا، ئاشکرا کرا، له‌كاتی كۆنترۆڵكردنی لاله‌زار له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، به‌شێكی زۆر له‌و ئۆتۆمبیلانه سوتاون و ژماره و تابلۆ ساخته‌كانیشیان كه به‌ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تاوه‌بوون ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه.
پاش ئەوەی رۆژی پێنجشەممە 21ی ئابی2025 لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە، بەگوێرەی ماددەی 56 لە یاسای سزادانی عیراقی، فەرمانی دەستگیركردن بۆ لاهور شێخ جەنگی و ژمارەیەك تۆمەتباری دیكە دەرچوو، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی راسپێدران فەرمانەكە جێبەجێ بكەن، بەڵام هێزە لە یاسا دەرچووەكانی لالەزار رووبەڕووی هێزە ئەمنییەكان بوونەوە و دوای چەند سەعاتێك شەڕەتەقە، لالەزار لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە كۆنترۆڵكرا و لاهور شێخ جەنگی و پۆڵاد شێخ جەنگی دەستگیركران.