کوردستان

كۆمپانیای هانت ئۆیەلی ئەمریكی دەستپێكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی راگەیاند

نهانیوز-هەواڵەکان

دوای ڕاگرتنی کارەکانی بۆ ماوەی نزیک لە مانگێک کۆمپانیای "هانت ئۆیل"ی ئەمریکی دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.

ئەمڕۆ شەممە، کۆمپانیای "هانت ئۆیل"ی ئەمریکی، دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، ئەوەش دوای نزیکەی مانگێک لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کە یەکێک لە کێڵگەکانی لە شاری دهۆک کردە ئامانج.

وتەبێژی کۆمپانیاکە، بە ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز"ی وتووە: پێشبینی دەکرێت تا کۆتایی ئەم مانگە بەرهەمهێنان بگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەم لێدوانە دوای راگەیاندنی دەستپێكردنەوەی كاری کۆمپانیاکانی تری نەوت دێت، كە دواینیان، کۆمپانیای DNO ی نەرویجی بوو،  دەستپێکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەکانی کوردستان راگەیاند ، کە مانگی رابردوو بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە ئامانج.

ۆژی چوارشەممە 16ی تەممووزی 2025، لە کاتژمێر 7:14، لەڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتی هەنت ئۆیڵی ئەمریکی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیش کۆمپانیایەکە کارەکانی ڕاگرت، ئێستا و دوای نزیک لە مانگێک ئەو کۆمپانیایە دەستپێکردنەوەی کارەکانی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنێت. 

 
2025-08-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.