شاهۆ عوسمان:ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی روویدا سەپاندنی یاسا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی لە لێدوانێكدا ڕایگەیاندووە" ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی روویدا سەپاندنی یاسا بوو و كاریگەریی لەسەر ئارامی سلێمانی دەبێت و هیچ كەسێك لەسەرووی ئارامی سلێمانیەوە نییە".
شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند" ئێمه وه‌كو ئیداره‌ی خۆجێی پارێزگای سلێمانی به‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانمان به‌تایبه‌ت فه‌رمانگه ئه‌منییه‌كان، پاراستنی سه‌روماڵی هاووڵاتیان و ئارامی سلێمانی به ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ركه‌سێك خۆی له‌سه‌روو یاساوه ببینێت به‌فه‌رمانی دادوه‌ر رووبه‌ڕ‌وی ده‌بینه‌وه له‌هه‌ر پله‌و پۆستێكدا بێت، چونكه له‌سلێمانی هیچ كه‌سێك له‌سه‌رو یاساوه نییه، ئەوەی دوێنێ لە سلێمانی روویدا سەپاندنی یاسا بوو و كاریگەریی لەسەر ئارامی سلێمانی دەبێت ".
راشیگه‌یاند: دوای كۆنترۆڵكردنی لاله‌زار، ده‌سبه‌جێ له‌سه‌ر راسپارده‌ی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، دوێنێ هه‌ینی 22ی8ی2025 وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م سه‌ردانی ئه‌و ماڵانه‌مان كرد، كه به‌هۆی جێبه‌جێكردنی یاساوه له‌ڕ‌وداوه‌كه‌دا زه‌ره‌رمه‌ندبوون، دوای لێبوردنمان لێ‌كردن و دڵنیایمان دانێ كه‌شاره‌كه له‌مه‌ودوا ئارامتر ده‌بێت.
شاهۆ عوسمان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئیداره‌ی گشتی یه‌كێتی پاره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌كه دابین ده‌كات و تیمه‌كانمان ده‌ستكراوه‌ن هه‌رچییه‌ك پێویست بێت بۆ چاككردنه‌وه‌ی زیانه‌كان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌مڕ‌ۆش ده‌ستده‌كرێت به نوێكردنه‌وه‌ی ئه‌و ماڵانه‌ی كه به‌هۆی كۆنتڕ‌ۆڵكردنه‌وه‌ی هۆتێل لاله‌زاره‌وه زیانیان به‌ركه‌وت، هه‌روه‌ها قه‌ره‌بووی ئه‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلانه‌ش ده‌كرێنه‌وه كه زیانیان به‌ركه‌وتووه.
|