دەزگای ئاسایشی هەرێم نوێترین زانیارییەکان لەبارەی رووداوەکەی لالەزار بڵاودەکاتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێمی دەڵێت" دۆخی تەندروستی لاهور شێخ جەنگی باشەو بریندار نەبووە کە دەستگیرکراوە " دەشڵێت، نزیکەی 150 چەکدارمان لە لالەزار دەستگیرکردووە.
ئەمڕۆ شەممە 23ی ئاب عەقید سەلام عەبدولخالق، وتەبێژی دەزگای ئاسایشی هەرێم بۆ میدیای یەکێتی راگەیاند" لاهوور شێخ جەنگی و هەموو ئەوانەی دەستگیرکراون لەلالەزار، لای دەزگای ئاسایشی هەرێمن".
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی لاهور جەنگیش دەڵێت" دۆخی تەندروستی لاهور شێخ جەنگی باشەو بریندار نەبووە کە دەستگیرکراوە، هاوکات پۆڵاد شێخ جەنگی برینەکەی سوکەو دوای چارەسەر لە نەخۆشخانەوە راستەوخۆ بۆ زیندان دەگوازرێتەوە.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات کە ڕێبواری حامی حاجی غالی لای ئاسایشە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.
دەشڵێت" نزیکەی 150 چەکدارمان لە لالەزار دەستگیرکردووە، ئەم کەسانە دوای لێکۆڵینەوە پۆڵێن دەکرێن و دواتر بڕیاری لەبارەوە دەدرێت".
باسی لەوەش کردوە کە لاهور شێخ جەنگی، هێزی لەیاسا دەرچووی هەبووە. و ژمارەی بریندارەکانی هێرشەکەی لالەزار 20 بریندارن.
|