کوردستان

پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، سبەینێ پلەکانی گەرما بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیانەوە دەبینن.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بە یەک بۆ دوو پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 43 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 42 پلەی سیلیزی

دهۆک: 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 44 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی

سۆران: 41 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 31 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی


2025-08-23
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.