پێنج کەس بە رووداوی هاتۆچۆ گیانیان لە دەستدا
نهانیوز-هەواڵەکان
بەهۆی رووداوێكی هاتووچۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش پێنج كەس گیانیان لەدەستدا كە ئەندامی یەك خێزان بوون.
روواوەكە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 22ی ئاب روویداوە، بە وتەی عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاكرێ، ئۆتۆمبێلێكی جۆری ئۆپل خۆی بە بارهەڵگرێكدا كێشاوە و لە ئەنجامدا دایك و باوك و سێ منداڵیان گیانیان لەدەستداوە، دوای رووداوەكەش ئۆتۆمبێلەكە گڕی گرتووە و قوربانییەكان سووتاون.
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاكرێ، بە میدیاکانی راگەیاند كە دوای ئەوەی تەرمەكانیان دەرهێنراوە، بۆیان دەركەتووە كە دایكەكە دووگیان بووە، تاوەكو ئێستاش نازانرێت قوربانییەكان خەڵكی كوێن.
|