سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق لەبارەی رووداوەکانی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عێراق سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی قوربانیانی شه‌ڕه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كات و داوای دان به‌خۆداگرتن ده‌كات، ده‌شڵێت: "جه‌خت له په‌نابردنه به‌ر رێكاره یاسایی و دادوه‌رییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه".
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 22ی ئابی 2025 سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه "سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار به‌نیگه‌رانییه‌وه چاودێریی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه‌ی كرد كه شاری سلێمانی به‌خۆیه‌وه بینی، كه بووه هۆی شه‌هیدبوونی ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له شاره‌كه‌دا و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی تر".
سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار ده‌ڵێت: "جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پێویستیی دانبه‌خۆداگرتن و په‌نابردنه به‌ر ڕێكاره یاسایی و دادوه‌رییه‌كان به‌پێی ده‌ستوور و دوور له توندوتیژی، به شێوه‌یه‌ك كه بنه‌ماكانی دادپه‌روه‌ری بچه‌سپێنێت و ئاسایش و سه‌قامگیریی هاووڵاتیان بپارێزێت".
هاوكات سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار "سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌میی خۆی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانیان ده‌كات، و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرا بۆ برینداران ده‌خوازین".
راشیگه‌یاندووه كه "خوای گه‌وره سلێمانی و دانیشتووانه‌كه‌ی و هه‌موو عێراقییه‌كان له هه‌موو ناخۆشی و خراپه‌یه‌ك بپارێزێت".
|