کوردستان

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق ڕایگەیەناند، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن. هەروەها داواکارە لایەنەکان دانبەخۆیاندا بگرن.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی سلێمانی دەکەن و دژی هەر توندوتیژیەکن ببێتە مایەی هەڕەشە بۆ سەر سەلامەتیی گشتی و سەقامگیری.

هەروەها هەڵوێستی نێردەی دیپلۆماسیی ئەمەریکای دەربڕیوە لەوەی هانی جدیی گشت لایەنەکان دەدەن، بۆ ئەوەی دانبەخۆیاندا بگرن.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.