کوردستان

ئاسایشی سلێمانی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان/سلێمانی رایدەگەیەنێت،‎ لەئێستادا دۆخی سلێمانی ئارام بووەتەوە و هاووڵاتییان بە ئاسایی لە شەقامەكان هاتووچۆدەكەن ودڵنیایی دەدەن :" ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە"

ئەمڕۆ هەیینی 22ی ئابی 2025 دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان/سلێمانی لەبارەی رووداوەكەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی هۆتێل لالەزار كە تیایدا دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی چەكداری، لاهور شێخ جەنگی و دووبرای دەستگیركران، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:" لە ڕووبەڕوونەوەیەكی چەكداریدا كە زیاتر لە سێ كاتژمێری خایاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئاب، هێزەكانمان توانییان ئوتێل لالەزار لەگەڕەكی سەرچناری سلێمانی كۆنتڕۆڵ بكەن و هەموو ئەو چەكدارانە دەستگیربكەن كە ڕووبەڕووی هێزەكانمان بوونەوە."

دەقی راگەیەندراوەكەی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان/سلێمانی

لە ڕووبەڕوونەوەیەكی چەكداریدا كە زیاتر لە سێ كاتژمێری خایاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ٢٢ی ئاب، هێزەكانمان توانییان ئوتێل لالەزار لەگەڕەكی سەرچناری سلێمانی كۆنتڕۆڵ بكەن و هەموو ئەو چەكدارانە دەستگیربكەن كە ڕووبەڕووی هێزەكانمان بوونەوە.

دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی ئاسایشەوە فەرمانی دەستگیركردن بەماددەی (٤٠٦) لەیاسای سزادانی عیراقی بۆ داواكراو لاهور جەنگی بورهان و ژمارەیەك داواكراوی دیكە دەرچوو، فەرمانەكە ئاڕاستەی هێزەكانمان كرا، بەڵام دوای هەوڵی زۆری هێزەكانمان بۆ خۆڕادەست بوونی داواكراوان بەیاسا و ئاگاداركردنەوەیان لەڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە لەگەڵ خودی داواكراوان و هەروەها لەڕێگەی بڵندگۆوە بەناونیشانی (هەر كەس خۆی ڕادەست بكات ژیانی پارێزراو دەبێت، دڵنیاتان دەكەینەوە ژیانتان پارێزراوە) بەڵام بەهۆی پابەندنەبوون بە یاساوە و لەسەر زاری خۆیان رایانگەیاند؛ كە میلیشیای چەكداریان هەیە و رووبەڕووی هێزی ئاسایش دەبنەوە كە هێزێكی فەرمی حكومەتی هەرێمە و بەئەركی خۆیان هەڵدەستن،  ئەوان دەستیانكرد بە تەقەكردن لەهێزەكانمان و ڕووبەڕوویان بوونەوە بۆ ئەوەی رێگربن لە دەستگیركردنی تۆمەتبارانی لالەزار.

هەموو لایەك دڵنیا دەكەینەوە كە ئەم پرۆسەیە پاڵپشت بە بڕیاری دادگا هەنگاوەكانی نراوون  لەپێناو جێبەجێكردنی فەرمانی دەستگیركردن كەلەلایەن بەڕێز دادوەر دەرچووێندراوە، تاكو هیچ تاقم و لادەرێك لە یاساوە نەبێت و ئاسایش و ئارامی پارێزراو بێت وەك هەمیشە.

هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ توانیان شوێنی مانەوەی تۆمەتباران و ناوچەكە لە لالەزار بەتەواوەتی لەتۆمەتبارانی دەرچوو لە یاسا و میلیشیا چەكدارەكانیان كە هەر شەوی رابردوو خۆیان رایانگەیاند رووبەڕووی هێزە فەرمییەكانمان دەبنەوە، كۆنترۆڵ بكەن.

بەداخەوە لەئەنجامی ڕووبەڕووبونەوەكان (٣) كارمەند لە هێزەئەمنییەكان شەهید بوون و (١٩) كارمەندی دیكەش بریندار بوون، وێڕای پرسەو وسەرەخۆشی و هاوخەمی قوڵمان لەهەمان كاتدا هیوای زووچاكبوونەوە بۆ بریندارەكان دەخوازین. 

لەئێستادا دۆخی سلێمانی ئارام بووەتەوە و هاووڵاتییان بە ئاسایی لە شەقامەكان هاتووچۆدەكەن ودڵنیایی دەدەین كە؛ ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە و ڕێگە بە هیچ تاقم و میلیشیا و گروپێكی لەیاسا دەرچوو نادرێت كە ببێتە هۆكاری تێكدانی ئاسایشی هەرێمەكەمان و تەواوی تۆمەتبارانی لالەزار بەپێی یاسا دەستگیركران و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان ‎

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.