سەرۆکایەتی هەرێم راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی لە بارەی گرژییەکانی بەیانی ئەمڕۆی سلێمانی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه".
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: دوای ڕووداوه نه‌خوازراوه‌کەی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی شاری سلێمانی كه به‌داخه‌وه ژماره‌یه‌ك قوربانیی لێكه‌وته‌وه، جه‌خت له سه‌روه‌ریی یاسا و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی شار و پاراستنی سه‌ر و ماڵی هاووڵاتییان ده‌كه‌ینه‌وه.
باسی لەوەشكردووە: پێویستە سەرجەم كێشه و ناكۆكییه‌كان به یاسا و دوور له توندوتیژی یه‌كلایی بكرێنه‌وه.
دەشڵێت: سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری سەرجەم قوربانییەكان دەكەین و هاوخه‌میانین، هیوای زوو چاكبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین.
|