سه‌رۆكی دەزگای زانیاری راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
جه‌لال شێخ ناجی، سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له‌باره‌ی رووداوه‌كانی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆی سلێمانی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كانی هۆتێل لاله‌زار رایگه‌یاند كه "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پشت شه‌هیدكردن و هاندانی یاساشكێنی بون، ڕوبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێنه‌وه‌و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن".
ئەمڕۆ هەینی 22ی ئاب جه‌لال شێخ ناجی سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی: "له دڵه‌وه نیگه‌ران و غه‌مبار بوین به شه‌هیدبونی ئاری شێخ سوعاد تاڵه‌بانی پورزامان له هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر، كه له‌كاتی به‌رقه‌راركردنی ئارامی و ئاسایشی شاری سلێمانی و پاراستنی سه‌روماڵی خه‌ڵكه‌كه‌مان به‌ده‌ستی ره‌شی یاسا شكێنان و لاده‌ره‌كان شه‌هید كرا".
سه‌رۆكی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری ده‌ڵێت: "به‌دڵنییایه‌وه یاسا سه‌روه‌ر ده‌بێت و خوێنی كاكه ئاری و هه‌ڤاڵه‌كانی له هێزه ئه‌منیه سه‌ربه‌رزه‌كانمان، به‌فیڕۆ ناڕوات".
راشیگه‌یاند كه "هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پشت شه‌هید كردن و هاندانی یاساشكێنی بوون، رووبه‌ڕووی یاسا ده‌كرێنه‌وه و به سزای خۆیان ده‌گه‌یه‌نرێن".
|