منداڵێك لە روباری شانیك لەسنووری قەزای مێرگەسۆر خنكا
نهانیوز-هەواڵەکان
منداڵێك لە روباری شانیك لەسنووری قەزای مێرگەسۆر خنكا، تیمەكانی مەلەوانی سنوری قەزای مێرگەسۆر و سۆران گەیشتوونەتە شوێنەكە بۆ دەرهێنانی تەرمی مناڵەكە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی ئاب، ئاگاداركرانەوە لە بوونی روداوێكی خنكان لە سنوری قەزای مێرگەسۆر لە گوندی شانیك، كە منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵان خنكاوە و خەڵكی بلێ یە.
لەدوای رووداوەكە، دەستبەجێ تیمەكانی مەلەوانیی سنوری قەزای مێرگەسۆر و سۆران، دەرچوون بۆ شوێنی روداوەكە بەمەبەستی دەرهێنانی تەرمی منداڵە خنكاوەكە.
|