یۆنامی لە سەر دووجار سزادانی شێروان شێروانی هاتە دەنگ
نها نیوز - هەواڵەکان
یونامی بە تووندی لە سەر دووبار سزادانی شێروان شێروانی هاتە دەنگ ودەڵێت " سزادانه‌كه مایه‌ی تانه لێدانه".
ئەمرۆ پێنجشەممە 21ی ئابی 2025 نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق، سه‌باره‌ت به سزادانه‌وه‌ی شێروان شێروانی، لە راگەیاندنێکدا بڵاوی کردەوە، یونامی نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕ‌ێت سه‌باره‌ت به بڕ‌یاری دادگای بنه‌سڵاوه، له رۆژی 19ی ئابی 2025دا به سزادانی رۆژنامه‌نووس شێروان شێروانی به چوار ساڵ و نیو به‌ندكردن به تۆمه‌تێك كه ئه‌و خۆی ره‌تی كردووه‌ته‌وه".
هه‌ر له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شهاتووه: "نیگه‌رانییه‌كه‌ی یونامی له‌وه‌دایه كه ئه‌م سزایه‌ی شێروانی ره‌نگه له‌جێگه‌ی خۆیدا نه‌بووبێت و به‌شێوه‌یه‌كی سته‌مكارانه‌ش درابێت، یونامی له‌و باوه‌ڕ‌ه‌دایه كه دادگای ناوبراو هۆكاری قه‌ناعه‌ت پێكه‌ری بۆ ئه‌وه‌ی كه پێی ده‌وترێت (زه‌رفی موشه‌دده‌د)ی به‌هه‌ند وه‌رنه‌گرتبێت".
یۆنامی دەشڵێت، "سزادانه‌كه مایه‌ی تانه لێدانه و داواش له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات كه دڵنیا بن له‌وه‌ی كه دادگاییكردنی تاوانباران به‌شێوه‌یه‌كی روون و ره‌وا و به‌گوێره‌ی پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ڕ‌ێوه‌بچێت".
شێروان شێروانی له 7ی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2020 له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌وان و چالاكوانی بادینان ده‌ستگیركرا، پاش چه‌ند مانگێك له ده‌ستگیركردنیان، دادگای تاوانی هه‌ولێر رۆژی 16ی شوباتی 2021 به‌تۆمه‌تی "تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی"، به‌شه‌ش ساڵ زیندانی سزادا، پاشان له رێكه‌وتی 19ی 8ی 2025 له دادگای كه‌تنی بنه‌سڵاوه به زیاتر له‌چوار ساڵی دیكه زیندانی سزادرایه‌وه و له‌كاتی دادگاییه‌كه‌شدا گرژیی دروستبوو.
|