حکومەتی سوریا لە قازانجی کورد گۆڕانکارییەکی گەورە دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
حكومەتی ڕاگوزەری سووریا، كە ئێستا لەلایەن ئەحمەد شەرعەوە سەرۆكایەتی دەكرێت، بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا زمانی كوردی بۆ ماڵپەڕی فەرمی زمانحاڵی دەوڵەت زیادكرد و بە فەرمی ناساندی.
ئاژانسی دەنگوباسی فەرمی سووریا ناسراو بە (سانا)كە سەر بە وەزارەتی ڕاگەیاندنی حكومەتی سووریایە، بۆ یەکەمجار زمانی کوردی “شێوە زاری كرمانجی” بۆ ماڵپەڕەکەی زیاد کرد، کە یەکەمجارە زمانی کوردی بەکار بهینرێت لە دامودەزگاکانی دەوڵەتی سووریادا.
کردنەوەی بەشی کوردی لە ئاژانسی فەرمی وڵاتی سووریا لە رێوڕەسمێکدا بوو تیایدا دیزاینی ماڵپەڕەکە و سیاسەتی نویی نووسین ڕاگەیەندرا.
|