پلەکانی گەرما زیاتر نزمدەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت کە سبەینێ پێنجشەممە پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاراس جەبار سارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە" لە ئەنجامی کاریگەری ئەو بارستە هەوا فێنکەی ئەمڕۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی گرتەوە و پلەکانی گەرما بەڕاورد بە رۆژی ڕابردوو بەرێژەی 4پلە نزمبووەتەوە".
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ پێنجشەممەش ئەم شارەزا کەشناسییە دەڵێت" بۆ سبەی پێنجشەمەش 21ی ئاب کاریگەریەکانی بەردەوام ئەبێت و بەڕاورد بە ئەمڕۆ پلەی گەرمی 1 بۆ 2 پلە نزمدەبێتەوە ، خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند ئەبێت 10-20کم/ک ئاراستەی با باشوری رۆژئاوا".
بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی پێنجشەمە
سلێمانی 38 پلە
ھەولێر 39 پلە
دھۆک 39 پلە
ھەڵەبجە 40 پلە
کەرکوک 40 پلە
ئیدارەی گەرمیان 42 پلە
ئیدارەی راپەرین 40 پلە
ئیدارەی سۆران 39 پلە
ئیدارەی زاخۆ 39 پلە
|