کوردستان

یەکێتیی بە تووندی لە سەرهێرشکردنە سەر پارێزگاری کەرکووک هاتە دەنگ

نهانیوز-هەواڵەکان

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لە بارەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر رێبوار تەها رایگەیاند، لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەندێک کەس تازە بەخەبەردێن و پەلاماری یەکێتی و پارێزگاری کەرکوک دەدەن، وتیشی " ئەو هێرشانە نارەوان".

لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ میدیای یەکێتیی رایگەیاند، هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر کاتێکیش هەڵبژاردنەکان کۆتایی پێهات، ئیدی بۆ ماوەی چوارساڵ ئەوکەسانە بێدەنگدەبن.

لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتی لەبارەی ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەر رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک رایگەیاند، ئەو پەلامارانە چاوەڕوانکراون، چونکە هەرکاتێک هەڵبژاردنەکان نزیکدەبێتەوە، ئیدی کەرکوک لەسەر زاری هەندێک کەس زۆر شیرین دەبێت، هەر کاتێکیش هەڵبژاردنەکان کۆتاییپێهات، ئیدی بۆ ماوەی چوارساڵ ئەو کەسانە بێدەنگدەبن و وەک ئەو گورانییەی کە دەڵێت، “نەهیچی تۆم، نەهیچی من”.

لەتیف نێروەیی ئەوەشی وت، "ئەوان لە دوڵێکدا دەژین و کەرکوک و یەکێتییەکانیش لە دۆڵێکی دیکەدا، بۆیە لە سەروبەندی نزیکبوونەوەی بانگەشەی هەڵبژاردندا هەندێک کەس تازە بەخەبەردێن و پەلاماری یەکێتی و پارێزگاری کەرکوک دەدەن".

دوێنێ شاخه‌وان عه‌بدوڵڵا په‌رله‌مانتاری پارتی له‌به‌غدا رایگه‌یاندبوو، "ژماره‌یه‌ك قه‌زاو ناحیه‌ی كوردنشین و توركماننشین له‌ڕ‌ووی كارگێڕ‌یی كاره‌باوه‌ ده‌خرێنه‌سه‌ر قه‌زای حه‌ویجه‌، شه‌وی رابردوو نووسینگه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك وه‌ڵامی دایه‌وه‌و رایگه‌یاند، "ره‌زامه‌ندیی سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق ته‌نها بۆ جیاكردنه‌وه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای حه‌ویجه‌یه‌، نه‌ك بابه‌تی دیكه‌".

 
2025-08-20
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.