پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە وخۆڵبارین بەردەوامە
نهنایوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی تۆز دەکاتەوە.
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوار شەممە 20-08-2025 کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت بەگشتی و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە( 1-2 ) پلە بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.
ئاشکراشی کرد کە سبەی پێنج شەممە 21-08-2025 کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم .
ئاماژەی بەوەشداوە پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ .
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی
|