شاندێکی هەرێم لەگەڵ تەیف سامی لەسەر مووچە کۆدەبێتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
ئەمڕۆ بڕیارە شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق کۆبێتەوە و پرسی داهاتی نانەوتی ومووچەی مانگەکانی داهاتوو تاوتوێ دەکەن.
شەوی رابردوو شاندێکی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغداو بڕیارە ئەمڕۆش شاندەکە لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق کۆببێتەوە.
میدیاکانی پارتی بڵاویان کردەوە کە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ تیمی وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە ئامادەبوونی تەیف سامی و محەممەد تەمیم، سەرۆکی لیژنە پێکهێندراوەکەی عێراقە، ئەوەش بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو لێکتێگەیشتن و رێککەوتنەکان ببێتە بنەمایەک بۆ مانگەکانی داهاتو.و.
لەبارەی داهاتی نانەوتی بۆ مانگی حوزەیران میدیای پارتی بڵاویکردووەتەوە کە " 120 ملیار دینار ئامادەیە، بەڵام چاوەڕێین عێراق بە فەرمی بڕیار لە ناردنی مووچە بدات، تاوەکو بیخەینە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی فیدراڵ."
دوێنێ سێشەممە ئاب ئەنجومونی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە مەرج مووچەی مانگی شەش بنێرێت.
بە پێێ زانیارییەکانی حکومەتی عێراق دوو مەرجی سەرەکی هەیە لەوانەش:
1-مه‌رجی یه‌كه‌م راده‌ستكردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانه‌وتی-یه كه حازره، بۆ نایده‌ن؟ ده‌بێت له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا واته تا كۆتایی هه‌فته ئه‌و داهاته بنێردرێت. ده‌بێت ئه‌و لیژنه هاوبه‌شه‌ی بۆ داهاته‌كانی مانگی 7 و مانگه‌كانی دواتر دروستكراوه له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا راپۆرتی كۆتایی بدات.
2-مه‌رجی دووه‌م دۆسیه‌ی نه‌وته، عێراق رایگه‌یاندووه كه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گرێبه‌ست و كۆمپانیاكانی نه‌وته‌وه نییه، بۆ هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت 16 دۆلار ده‌دات، ئه‌و نه‌وته‌ی كه هه‌یه و ئێستا 235 هه‌زار به‌رمیله له رۆژێكدا، ٥٠هه‌زاری بۆ پاڵاوتنی ناوخۆ، ئه‌وه‌كه‌ی تری هه‌رچه‌نده ده‌بێت راده‌ست بكرێت.
|