ئەمریکا هەوڵ دەدات ئیخوان موسلمین بخاتە ریزی گروپە " تیـ.ــرۆریستییەکان"ـەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاشکرای دەکات کە وڵاتەکەی لە قۆناغی پۆلێنکردنی رێکخراوی ئیخوان موسلیمیندایە وەک گرووپێکی "تیرۆریستی".
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند'' ئەمریکا لە قۆناغی پۆلێنکردنی رێکخراوی ئیخوان موسلیمیندایە وەک گرووپێکی تیرۆریستی، بەڵام پرۆسەی پۆلێنکردنەکە کاتی پێویستە، چونکە رێکخراوەکە چەندین لقی هەیە".
وتیشی" دەبێت هەریەک لەو لقانە دەستنیشان بکرێن، لەگەڵ دۆکیۆمێنتکردنی بەڵگەکان بۆ دڵنیابوون لەوەی بڕیارەکە لەبەردەم تانەی یاساییدا تەواو رەوایە".
هەرسەبارەت بە شێوازی پۆڵینکردنی ئیخوان موسلیمین وەک رێکخراوێکی "تیرۆریستی"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روونیکردەوە، بەردەوام پێداچوونەوە بە گرووپەکاندا دەکەن، رەنگە پشتگیریکەری "تیرۆریستان" بن، یان خۆیان "تیرۆریست"بن.
ئەمە لەکاتێکدایە، مانگی رابردوو تێد کروز، سیناتۆری کۆمارییەکان، پرۆژەیاسایەکی پێشکەش بە کۆنگرێس کرد بۆ پۆلێنکردنی ئیخوان وەک رێکخراوێکی "تیرۆریستی"، چونکە بە گوتەی ئەو، هاوکاریی پێشکەش بە حەماس دەکات.
|