نها نیوز - هەواڵەکان
ئهندامێكی لیژنهی دارایی ئهنجومهنی نوێنهران لەبارەی دوایین هەنگاوەکانی کردنەوەی بانکی نیشتمان، لە هەرێم رایگەیاند، بانکەکە لە ئێستادا، سەرقاڵی تەواوکردنی رێکارە کارگێرییەکانی بانکەکەیە، دەشڵێت "بەدەست بەکاربوونی، فەرمانبەران و هاوڵاتییان لە چەندین پێشینە و قەرز و خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سوودمەند دەبن.
د.نهرمین مهعروف ئهندامی لیژنهی دارایی ئهنجومهنی نوێنهران لە فراکسیۆنی یەکێتیی، لە لێدوانێکی تایبەت دا بۆ "نها نیوز" لە بارەی کردنەوەی بانکەکە رایگهیاند، بانکی نیشتمان، بانکێکی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە و مۆڵەتی لە بانکی ناوەندیی عێراق وەرگرتوە و هاوشێوهی بانكه بازرگانییه فیدراڵییهكان دهتوانێت قهرز و پێشینه بدات به هاووڵاتیان.
سەبارەت بە کاتی کردنەوەی بانکەکە، د. نەرمین ئاماژەی بەوەدا، لە ئێستا داحکومەتی هەرێم لەگەڵ حکومەتی ناوەند سەرقاڵی تەواو کردنی رێکارە کارگێرییەکانی دامەزراندنی بانکەکەن و هێشتا دەستبەکار نەبوون بەڵام رێکارە کارگێریی و یاساییەکان بەردەوامە.
د. نەرمین جەختی لەوەکردەوە، دوای دەستبەکاربوونی بانکەکە بە دڵنیاییەوە لە هەموو شارەکان لقی دەبێت، چونکە بانکەکە بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە وبانکێکی بازرگانییە.
لەبارەی توانای بانکەکە بۆبەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران ئەو ئەندام پەرلەمانە وتی"توانا و خزمەتگوزاری بانکەکە لەو کاتە دا دەور دەبینێت کە ئایا دەتوانێت ئامیرەکانی ATM دابین بکات؟، هەروەها وتیشی"ئیدارەی بانکەکە دەتوانێت بریار لەوە بدات کە دەچێتە ناو پرۆسەی تەوتینەوە یان نا".
بانکی نیشتمان کە سەرمایەکەی زیاتر لە 250 ملیار دینارە، کۆتایی ساڵی 2023 لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە مۆڵەتی فەرمی پێدرا، بەدەست بەکاربوونی بانکەکەش فەرمانبەران و هاووڵاتییان لە چەندین پێشینە و قەرز و خزمەتگوزاری دارایی و بانکی سوودمەند دەبن و سەرجەم بانکە حکوومییەکانی وەزارەتی دارایی لەژێر چەتری بانکی نیشتمان ڕێکدەخرێنەوە.