کوردستان

850 مامۆستای زانکۆ زەوییان پێدەدرێت

نها نیوز - هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی ئاشکرای کرد، بە هەوڵی جێگری سەرۆکوەزیران، کۆتا وەجبەی مامۆستایانی زانکۆ پارچە زەوییەکیان لە سەر رووبەری200 مەتر دووجا پێدەدرێت.

د. زانا مەحمود جێگری سەرۆکی زانکۆی سلێمانی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی زانکۆ بریاردرا، هەر مامۆستایەکی زانکۆ زەوییەکی 200 مەتری پێبدرێت، وتیشی" 850 مامۆستای ناسوودمەند لە زەو ی و یەکەی نیشتەجێبوون لە زانکۆی سلێمانی هەن، بۆیە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی زانکۆ بڕیاردرا سەرجەمیان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندببن کە ئەمەش بە سەرپەرەشتی راستەوخۆی قوباد تالەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە.

وتیشی، زەوییەکان لەسەر رووبەری 200 مەتر دووجا دەبن و لە شوێنێکی شایستە دەبن کە موڵکی زانکۆی سلێمانییە، لە ئێستادا بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لەسەر خەتین، هەوڵدەدەین لە کەمترین کاتدا کۆتایی بە پرۆسەکە بهێنین.

سەبارەت بە سوودمەندبوونی فەرمانبەرانی زانکۆکە، د. زانا مەحمود رایگەیاند، “لە پلانماندایە دوای کۆتاییهاتنی ئەم قۆناغە فەرمانبەرانیش لە وەرگرتنی زەوی سوودمەندبن”.

 
9کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.