کوردستان

لەبارەی رادەستکردنی داهاتی ناوخۆی هەرێم زانیاری ورد ئاشکرا کرا

نها نیوز – هەواڵەکان

دوای ئەوەیکە دوێنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم بە فەرمی ڕێككەوتنی هەناردەکردنی نەوتی لەگەڵ بەغدا راگەیاند، سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق کاتی دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات..

سەرچاوەیەک لە حکومەتی فیدراڵ رایگەیاند، ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوودا بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی حوزەیران دەدات، دوای ئەوەی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دینار لە داهاتە ناوخۆییەکان رەوانەی بەغدا دەکات.".

هەر بە وتەی ئەو سەرچاوەیە، لە پاش رێککەوتنی هەولێر و بەغدا، ئیتر نەوت بووەتە بەشێک لە پشکی کۆمپانیای سۆمۆ، هەتا زووتر لەگەڵ تورکیا رێککەوتن ئەنجام بدەن، هێندە زووتر هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات سەرچاوەیەکی باڵا لە حکومەتی هەرێم رایگەیاند،بەم نزیکانە 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد دەکرێت، وتیشی، "بە رادەستکردنی ئەو داهاتە هیچ بەربەستێک بۆ ناردنی مووچەی مانگی شەش نامێنێت".

ئەوە لەكاتێكدایە، تائێستا مووچەی مانگەكانی 6و 7ی مووچەخۆرانی هەرێم دابەش نەكراوەو ئەوەش بارگرانی لەسەر ژیان و گوزەرانیان درووستكردووە.
دوای چەندین ساڵ لەكێشەی پرسی نەوت و مووچە، رۆژی 15ی تەمموزی ئەمساڵ هەرێمی كوردستان و عیراق یاداشتێكی لێكتێگەیشتنیان لەسەر نەوت و مووچە ئیمزاكرد، دواتر هەردوو ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و عیراق پەسەندیان كرد. بەپێی لێكتێگەیشتنەكە، پێویستە هەرێمی كوردستان مانگانە 120ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی تەسلیمی بەغدا بكات و لیژنە تەكنیكییەكان خەمڵاندن بۆ داهاتی نانەوتی بكەن، هەروەها هەرێم رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت تەسلیم سۆمۆ بكات، لەبەرامبەردا بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت

 
13کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.