ئەمریکا داواکاری قورس لە حکومەتی هەرێم دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر داوای شەفافییەتی دارایی و چاکسازی لەناو هێزی پێشمەرگەدا دەکات.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ی ئاب ستیف بیتنەر کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر لە مینای وتارێکدا رایگەیاند کە پێویستە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زوویی پێکبێت.
ستیف بیتنەر هەروەها داوای شەفافیەتی دارایی بەهێزی لە حکومەتی هەرێم کرد .
کونسوڵی ئەمریکا جەختیشی لە چاکسازی لەناو هێزەکانی پێشمەرگە کردەوە و هاوکات پشتیوانی واشنتۆنیشی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
|