کوردستان

زانیاریی لەبارەی ڕێککەوتنی نوێی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم و بەغدا ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

هەرێم و بەغدا لەسەر میکانیزمی هەناردەکردنەوەی نەوت ڕێککەوتن و کۆنووسی ڕێککەوتنەکەش لەلایەن زیاتر لە 20 کەسایەتی شاندی هەردوولا واژۆ کراوە، کە 17 کەسیان ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیای پارتی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 13 ی ئاب، وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی نەوتی عێراق، لەسەر میكانیزمی هەناردەكردنەوەی نەوت ڕێككەوتن، كۆنووسی ڕێككەوتنەكەش لەلایەن زیاتر لە 20 كەسایەتیی شاندی هەردوولا واژوو كراوە، كە 17 كەسیان ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی عێراق بوون. 

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت، " کۆبوونەوەکان لە 17ی تەممووزەوە دەستیان پێکردووە و لەم ماوەیەدا سەردانی تەواوی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم کراوە و دوای هەڵسەنگاندنی کێشە هونەرییەکان، گفتوگۆیەکی زۆر لە 11ـی ئەم مانگە ڕێککەوتن لە سەرمیکانیزمی هەناردەکردنی نەوتی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان کراوە، کە هەناردەکردنەکە بە گوێرەی بەرهەمی ڕۆژانەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەویش دوای ئەوەی 50 هەزار بەرمیل بۆ پێویستی ناوخۆی هەرێم گلدەدرێتەوە، بەرهەمەکەی دیکە بۆ هەناردەکردن ڕادەستی  کۆمپانیای سۆمۆ دەکرێت.

بەپێی زانیارییەکان کۆنووسی ڕێککەوتنەکە لەلایەن 17 ئەندامی شاندی وەزارەتی نەوتی حکوومەتی فیدراڵ و 5 ئەندامی شاندی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان واژۆ کراوە و ئێستاش شاندەکەی فیدراڵ گەڕاونەتەوە بەغدا.

11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.