کوردستان

پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما دەکاتەوە.

بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ چوارشەممە  کەشی ئاسمان  ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە. 

کەشناسی ئاشکراشی کردوە کە سبەی پێنجشەممە کەشی ئاسمان  ساماڵ و گەرم دبێت و پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە ( 1-2 ) بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

هەولێر :  45 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 43 پلەی سیلیزی

دهۆک :  43  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 48 پلەی سیلیزی  

زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی

گەرمیان 48 پلەی سیلیزی


15کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.