سەرۆک بافڵ: رێگەنادەین لەوەزیاتر ژیانی خەڵکەکەمان بخرێتە مەترسییەوە
نها نیوز – هەواڵەکان
سەرۆکی یەکێتیی لە دیدارێکدا لە گەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، رێگە نادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. محەمەد حەسان نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق کرد.
لە دیدارێکدا گفتوگۆیەکی هەمەلایەنە لەبارەی پرسە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە پابەندبوون بە لێکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دەستوورەوە کرایەوە.
سەرۆک بافڵ پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی پرسی مووچەی خەڵکی هەرێمی کوردستان دووپاتکردەوە و رایگەیاند، درێژەکێشانی ئەم کێشەیە کاریگەریی لەسەر سەقامگیریی وڵاتەکەمان دەبێت، بۆیە باشترین رێگەچارە بۆ هەموولایەک پابەندبوونە بە رێککەوتنەکان، چونکە رێگەنادەین ژیانی خەڵکەکەمان لەوە زیاتر بخرێتە مەترسییەوە.
هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوو کە هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.
|