کوردستان

دەزگای ئاسایشی هەرێم دوو کەس بەتۆمەتی کوشتنی منداڵێک دەستگیردەکات

نها نیوز – هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، ژن و پیاوێکیان دەستگیرکرد، کە لەپارێزگای دیالە منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتیان کوشتووە.

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی 7ـی 8ـی 2025 هەواڵی کوشتنی منداڵێکی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پارێزگای دیالە، لەلایەن ژن و مێردێکی بەخێوکەر و هەڵاتنی تۆمەتباران بەرەو هەرێمی کوردستان، بڵاوبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە پێدانی زانیاریی هەواڵگری لەلایەن (خلية الصقور)ـی پارێزگای کەرکوک سەر بە هەواڵگریی عێراق، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەی وردی بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتباران ئەنجامدا و بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانییان شەوی 10ـی 8ـی 2025، لە قەزای چەمچەماڵ هەردوو تۆمەتباری داواکراو دەستگیربکەن و بەپێی تایبەتمەندیی کەیسەکە، دوای لێکۆڵینەوە، هەردوو تۆمەتباری بکوژ رادەستی هێزە ئەمنییەکانی عێراق دەکرێنەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی (405) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

2025-08-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.