کوردستان

کۆمسیۆنی عێراق گورزێکی دیکە لە پارتی دەدات

نها نیوز - هەواڵەکان

کۆمسیۆنی باڵای عێراق لیستێكی تر لە ناوی كاندیدە دورخراوەكانی لە هەڵبژاردنی 11/11ی ئەمساڵی پەرلەمان راگەیاند.

لیستەكە ناوی 65 كاندیدی دورخراوە لەخۆدەگریت، كە یەكێكیان كاندیدێكی پارتییە لە كەركوك بەناوی (كامیل عەبدوڵا كاكە حەمەحسێن ساڵحی).

لەوبارەیەوە كۆمسیۆنی عێراق دەڵێت "ئەم كاندیدانە بەهۆی سەرپێچیكردنی دەقی ماددەی (7/سێیەم) لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاو قەزاكان ژمارە (12) ساڵی 2018 دورخراونەتەوە".

جێی ئاماژەیە، ئەم ماددەیە باسلەوە دەكات كە كاندید دەبێت ناوبانگ و هەڵسوكەوتی باش بێت و لەو كەسانە نەبێت پێشتر لەسەر تاوانەكانی گەندەڵی دارایی و كارگێڕی یاخود تاوانى ئابڕوبەر لێبوردن گرتبێتیەوە".

2025-08-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.