نها نیوز – هەواڵەکان
میدیای پەنجەرە بڵاویکردەوە، چەند سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە واشنتۆن ئاماژەی بەوەداوە کە سەرۆکی حکومەتی هەرێم هەوڵی بینینی ترەمپ داوە، بەڵام ئەجێندایەکی قورس و ئامانجێکی بەدینەهاتوو بووە.
میدیای پەنجەرە لە زانیارییە بەدەستهاتووەکانی چەند سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی واشنتۆنەوە دەڵێت "سەرەڕای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە فەرمی ڕەتیکردەوە، بەڵام بەپێی زانیارییە پشتڕاستکراوەکان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانێکی چوار ڕۆژەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەنجامداوە، نابراو هه‌وڵی بینینی سه‌رۆكى ئه‌مریكای داوه".
ئاماژە بەوەش دراوە، سەردانەکە کە بە هەوڵێکی دیپلۆماسیی گەورە دادەنرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو قەیرانە سیاسی و ئابوورییانەی ڕووبەڕووی هەرێم بوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانى په‌نجه‌ره، ئەم سەردانە دوای ئامادەکارییەکی ورد هاتووه کە لەلایەن هەریەک لە (سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و بەیان سامی، نوێنەری پێشووی حکومەتی هەرێم لە واشنتۆن)، بەڕێوەچووه.
سەبارەت بە ئەجێندای شاندەکەی هەرێمیش بەپێی ئەو میدیایە لەسەر سێ تەوەرەی سەرەکی چڕ ببووەوە ئەوانیش "بەدەستهێنانی پشتیوانیی ئەمریکا لە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە کە خاڵی هەرە گرنگی سەردانەکە بووە، لەگەڵ هەوڵدان بوو بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیی ئیدارەی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و حکومەتی فیدراڵی، بەتایبەت لەسەر دۆسیەکانی بودجە، مووچە و نەوت و گاز کە بەهۆی هه‌ڵوێست و بڕیارەكانى به‌غداوه پێگەی هەرێمی کوردستانی لە ڕووی ئابوورییەوە لاواز کردووە".
خاڵی دووەمی ئەجنداکەش وەک لەو هەواڵەدا هاتووە، ڕەواندنەوەی نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکانە کە شاندەکەی هەرێم هەوڵیداوە نیگەرانییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەتایبەت نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتانی ڕۆژئاوا، سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی هەرێم بڕەوێنێتەوە، به‌تایبه‌تى كه له‌م ماوه‌یه‌دا له‌سه‌ر پرسی دواكه‌وتنى پێكهێنانى حكومه‌ت نیگه‌رانی خۆیان پیشاندابوو.
هەرچی خاڵی سێیەمی ئەجنداکەشە دۆسیەی وزە و پەیوەندی لەگەڵ تورکیایە، واتە بەجۆرێک بەپێی هەندێک زانیاریی نافەرمی، هاوکاتبوونی سەردانەکە لەگەڵ بوونی شاندێکی تورکی لە واشنتۆن، گومانی ئەوەی دروست کردووە کە پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم لەڕێگەی بەندەری جەیهانەوە، یەکێکی دیکە لە تەوەرە سەرەکییەکانی گفتوگۆکان بووبێت. به‌تایبه‌تیش دواى بڕیاری توركیا بۆ كۆتاییهینان به‌و ڕێكه‌وتتنه‌ى كه له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌یبوو بۆ هه‌رنارده‌كردنى نه‌وت له‌ڕێگه‌ى به‌نده‌رى جه‌یهانه‌وه، كه ئه‌مه‌ش والێكدرایه‌وه ڕێگاخۆشكه‌ر بێت بۆ دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێم کە بە کاریگەریی دادگای ناوبژیوانی پاریس لە ئاداری 2023ـوە ڕاگیراوە.
بۆچی دیداری سەرۆکی ئەمریکا گرنگ بوو؟ سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار لە سەردانەکە کە خۆی لە واشنتۆنە، بە هەمان میدیا دەڵێت "کاک مەسرور چوار رۆژ لە ئەمەریکا مایەوە، بەڵام هەوڵەکان سەرکەوتوو نەبوون بۆ بینینی سەرۆکی ئەمەریکا."
به‌ڕای لێكۆڵه‌رێكى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، ئه‌گه‌ر دیداره‌كه سه‌ریبگرتایه، ده‌بووه په‌یامێكى سیاسیی به‌هێز.
هاوکات ئەم سەردانەیە هەوڵێکی ستراتیژیی و ئامانجێکی بەدیینەهاتوو بوو، چونکە سەردانەکەی مەسرور بارزانی بۆ واشنتۆن، وێڕای نهێنیبوونی، هەوڵێکی ستراتیژی بوو بۆ ئەوەی پێگه‌یه‌كى به‌هێز به هەرێمی کوردستان بدات.