دابەشکردنی ئاو لە ناوچەیەکی هەرێم راگیرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بەهۆی شکانی بۆری ئاوی خواردنەوە، دابەشکردنی ئاو لە بەشێکی سەنتەری شارۆچکەی کۆیە ڕاگیرا.
ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئاب بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە ڕایگەیاند" بەدوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە کە کاتژمێر 7:20٠ خولەکی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی کارکردن لە شەقامی (٤٠ مەتری) لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژە لە دوو شوێن بۆری سەرەکی قەبارە (12و 10) شکێنرا بە ناچاری پڕۆژی ئاوی (بۆگد – کۆیە) وەستێنرا".
باسی لەوەشکردووە کە لە ئێستادا تیمەکانی بەرێوەبەرایەتی ئاوی کۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکاری شەقامی (40 مەتری) سەرقاڵی چاککردنەوەی شکاوی بۆرییەکانن.
دەشڵێت" هەر کاتێک کاری چاککردنەوەی بۆرییەکان تەواو کرا دەست دەکرێتەوە بە دابەشکردنی ئاو، بۆیە داواکارین لە هاووڵاتییانی شارەکەمان بە وشیاری و بە پێی پێویست ئاو بەکاربهێنن تا کاتی چاککردنەوە هاوکار و هەماهەنگمان بن".
|