وەزارەتی بازرگانی: ناردنی پارەی گەنمی جوتیاران لەلایەن بەغداوە یەکلایی نەبووەتەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
لە دوای دوو مانگ لە دەستپێکردنی پرۆسەی وەرگرتن هێشتا هیچ بڕە پارەیەک بۆ هەرێمی کوردستان خەرجنەکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١١ی ئاب نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە میدیای پارتی راگەیاند، "هێشتا بەغدا یەکلایی نەکردووەتەوە، لە دوایین بڕ کە ڕەزامەندی خەرجکردنی وەرگیراوە پشکی هەرێمی کوردستان دەنێرێت یان دەکەوێتە قۆناغەکانی دواتر، پشکی جووتیارانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 310 ملیار دینارە، لەسەر هێڵێن بۆ ئەوەی لە ماوەی داهاتوو خەرج بکرێت."
ئەوەش لە کاتێکدایە کە لەماوەی ڕابردوو عێراق نووسراوێکی سەبارەت بەخەرجکردنی گوژمەیەکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران ئاراستەی وەزارەتی دارایی کرد، بەڵام هێشتا پشکی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە سەرەڕای وەرگرتنی 390 تۆن گەنم لە جووتیارانی هەر چوار پارێزگاکە.
|