گەرمیان.. بەهۆی تەقەکردن کەسێک کوژراو یەکێکیش بریندارە
نهانیوز - هەواڵەکان
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرای دەکات شەوی ڕابردوو لە گوندێکی سەر بە شارەدێی قۆرەتوو لە رووداوێکی تەقەکردن کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، شەوی ڕابردوو لەگوندی باریکەی سەر بە شارەدێی قۆرەتوو، تەرمی کەسێک بەناوی سەلام ئیسماعیل کاکەبرا، لەدایکبووی 1973 پیشە کارمەندی ئاسایشی گەرمیان و کەسێکیش بەبرینداری بەناوی(د – م – م) لە دایکبووی 1972 پیشەمامۆستا دانیشتووی قەزای کەلار هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە: بەوتەی کەسوکاری کوژراوەکە، ئەو دوو کەشە لەناو باخ بوون، ئەوەی کەتەقەی لێکردوون ناسیاوی خۆیانەو پیشتر کێشە لەنێوانیان هەبووە، دوای چارەسەری خێرا بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بریندارەکە ڕەوانەی نەشخانەی سلێمانی کرا.
لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکراوەتەوەو بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووە.
|