پلەکانی گەرما دادەبەزن وخۆڵ دەبارێت
نهانیوز-هەواڵەکان
کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و دەڵێت" خۆڵبارین دەبارێت".
بە پێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆدوو شەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە نەخشەکەدا ئاماژەی پێکراوە.
ئاشکراشی دەکات کە سبەی سێ شەممە کەش ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەل بوونی تۆزێکی سووک و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێکراوە.
هەولێر : 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 42 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 40 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 31 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
|