بافڵ تاڵەبانی هەنگاوێکی گرنگ دەنێت
نها نیوز - هەواڵەکان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ لێپرسراوانی مەکتەب و بۆردەکانی یەکێتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی ئامادەیبوون، بافڵ تاڵەبانی دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوچەکە و هەڵوێست و رۆڵی یەکێتی خستەڕوو.
بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوردایەتی لە خزمەتکردنی خەڵکە خۆشەویستەکەماندا دەبینێتەوە، بۆیە کاری لەپێشینەمان دابینکردنی ژیانێکی شایستەیە بۆ هاونیشتمانییان و لەسەر قووت و بژێویی خەڵک هیچ سازشێک ناکەین. هەروەها جەختی کردەوە کە پابەندن بە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ حکومەتی عیراق.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستایشی رۆڵی هەڤاڵانی یەکێتی کرد لە بەرامبەر دڵسۆزی و خەمخۆرییان، رایسپاردن بەهەمان گڕوتینی یەکێتییانەیانەوە کاربکەن و دامەزراوەکانی یەکێتی بخەنە خزمەتی گشتی و لە ئاست خواست و داواکاریی خەڵکدا بن.
|