واشنتۆن تازەترین هەڵوێستی لەبارەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا راگەیاند
نها نیوز – هەواڵەکان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگهیاند، "بەنیگەرانییەوە سەیری ڕێکنەکەوتنی هەولێرو بەغداو چارەسەرنەبونی کێشەکانی نێوانیان دەکەین"، دهشڵێت:"ئهو ناكۆكیانه کاریگەریی نەرێنیی لەسەر گەشەی ئابوری وڵاتەکەو ئامانجە ئابورییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ واشنتۆن دەبێت، بۆیە داوایان لێدەکهین ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن".
مایکڵ میچیڵ وتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تازەترین هەڵوێستی واشنتنی خستەڕوو ڕایگهیاند، "بەنیگەرانییەوە سەیری ڕێکنەوتنی هەولێرو بەغدا دەکەینو ئەم ڕێکنەکەوتنەش کاریگەری لەسەر گەشەی ئابوری وڵاتەکە دەبێت، چونکە ئارامیو گەشەی ئابوریی تەواوکاری یەکترن، بۆیە پێویست دەکات لەپێناو بەرژەوەندییە ئابوورییە درێژخایەنو سێ قۆڵییەکان (عێراقو ئەمریکاو کوردستان) ناکۆکییەکانی نێوانیان تێپەڕێنن".
وتەبێژی هەرێمیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئهوهشى ڕونكردهوه، "ئەمریکا لەپڕۆژەیاسای حەشدی شەعبی زۆر نیگەرانە، چونکە لەکاتێکدا گۆڕانکاریی هەرێمیی خێرا ڕودەدەن، ئەم پڕۆژەیاسایە سەروەری عێراق لاوازدەکاتو هەنگاوێکی باش نییە بۆ گەلی عێراق".
ناوبراو جەختیشیکردەوە، ئەمریکا بەرژەوەندیی و وەبەرهێنانی لەعێراقو هەرێمی کوردستان هەیەو دەیانەوێت عێراق لەسەرجەم بوارەکاندا خۆی بگەیهنێت ئاستی خۆبژێویی.
|