وەزارەتی پەروەردە ڕاگەیەنراویکی بڵاوکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆتا وادەی بۆ تۆمارکردنی منداڵان لە باخچەکانی ساوایان و قوتانخانەکان ئاشکرا کرد و دەڵێت وادەکە درێژ ناکرێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە 10ی ئابی 2025 وەزارەیت پەروەردە لەراگەیەندراوێكدا ئاگاداری كەسوكاری ئەو منداڵانە دەكات :" ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ ی ٨ ی ٢٠٢٥ دوا وادەیە بۆ تۆماری منداڵەكەت لە باخچە و قوتابخانە ( حكومییەكان) . تۆماركردنیش لە دوای ئەو وادەیە درێژ ناكرێتەوە."
وەك لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە:" ناوەندەكانی خوێندن كار لە سەر رێكخستنەوەی میلاكی مامۆستایان و تۆماركردنی قوتابیان لە سیستمی ئی - پەروەردە دەكەن و هۆبەكانی خوێندن جیا دەكەنەوە. لەو ڕوانگەیەوە داواكارین هاوكاربن تا ڕێككەوتی 20 ی 8 پێویستە منداڵەكانتان لە باخچە و قوتابخانە حكومییەكان تۆمار بكەن."
" وەك لەراگەیەندراوەكەی وەزارەتی پەروەردەدا هاتووە ئەو قوتابیانەی ناویان تۆماركردوە لەو ناوەندانەی خوێندن كە بەشێوازی تیروپشك كاردەكەن لە وەرگرتنی قوتابیان ، پاش ئەنجامدانی تیروپشك ئەگەر وەرنەگیران مافیان هەیە لە پاش 20 ی 8 ی 2025 لە قوتابخانەی سنووری جوگرافی خۆیان ناوەکانیان تۆماربكەن .
|