لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان وەک پارێزگا مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجە ناکرێت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرەڕای ئەوەی هەڵەبجە لەمساڵدا بە فەرمی بووە پارێزگا، لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا وەک بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردن مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت و وەک قەزایەک لە چوارچێوەی پارێزگای سلێمانیدا دەمێنێتەوە.
ڕۆژی شەممە، 9ی ئابی 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە میانەی تیروپشکێکدا بۆ دیاریکردنی ژمارەی لایەنە سیاسییەکان، پشتڕاستی کردەوە کە هەڵەبجە بازنەی تایبەت بە خۆی نابێت.
هۆکاری سەرەکی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە لە کاتی دەرچوواندن و پەسەندکردنی یاسای هەڵبژاردنەکاندا، هەڵەبجە هێشتا بە شێوەیەکی یاسایی وەک پارێزگایەکی سەربەخۆ لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە دانپێدانەنرابوو.
شایەنی باسە، لە هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستاندا، هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆ مامەڵەی لەگەڵ کرابوو، کە نزیکەی 62 هەزار دەنگدەری هەبوو و خاوەنی سێ کورسی پەرلەمانی بوو.
|