کوردستان

عەلی حەمە ساڵح زانیارییەکی گرنگ ئاشکرا دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

تەنیا لە کێڵگەی فیشخابور -تاوکی، لە شەش مانگدا، بەبەهای (472 ملیۆن و 290 هەزار و 473 ) دۆلار، نەوت فرۆشراوەو داهات بۆ خەزێنەی گشتی سفر بووە. 

عەلی حەمە ساڵح سەرۆکی رەوتی هەڵوێست لە هەژماری تایبەتی خۆی نووسیوێتی" لە شەش یەکەمی ٢٠٢٥ دا کۆی (12 ملیۆن و 311 هەزار و 833) بەرمیل نەوت لە ناوچەی گرێبەستی تاوکی ( تاوکی- پیشخاپور) بەرهەم هاتوووە، نرخی بەرمیلێک نەوت بەتێکڕا بە (33) دۆلار فرۆشراوە بە بازاڕی ناوخۆ". 

ئاشکراشی کردووە کە   کۆی داهاتی کێڵگەکە بریتی بووە لە (472 ملیۆن و 290 هەزار و 473 ) دۆلار.  لەم بڕە کۆمپانیای گەنێڵ ئەنێرجی و دی ئێن ئۆ (142 ملیۆن و 112هەزار) دۆلار  داهاتیان بووە بە قازانج و خەرجیەوە.   ئەوەشی بۆ حکومەت ماوەتەوە لە شەش مانگی یەکەمی ٢٠٢٥ دا بریتی بووە لە (330 ملیۆن و (178 هەزار) دۆلار فرۆشراوەو داهات بۆ خەزێنەی گشتی سفر بووە. 
.

 
2025-08-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.