کوردستان

دژی جەلادەكەی نوگرە سەلمان داوایەکی بەپەلە کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

بەڕێوەبەرایەتیی مۆنۆمێنتی ئەنفال/ چەمچەماڵ داوادەکات لەماوەی ئەم دووڕۆژەدا قوربانیانی دەستی عەجاج پەلەبکەن و سکاڵای لەسەر تۆمار بکەن بەمەبەستی دادگاییکردنی و سەپاندنی سزای شایستە دژی تاوانەکانی ئەنفال.

بەڕێوەبەرایەتیی مۆنۆمێنتی ئەنفال/ چەمچەماڵ، لە ئاگادارییەکدا بۆ هاووڵاتیان دەڵێت، هەموو ئەو کەسانەی کە لە کاتی شاڵاوەکانی ئەنفال لە زیندانی نوگرەسەلمان دەستگیرکراون ئاگادار دەکەینەوە، کە تەنها دوو رۆژ ماوە بۆ تۆمارکردنی سکاڵا دژی تۆمەتبار (عەجاج ئەحمەد حەردان تکریتی).

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو کەسانەی دەیانەوێت سکاڵا تۆماربکەن سبەینێ هەینی 8/8 و رۆژی شەممە 2025/8/9 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی مۆنۆمێنتی ئەنفال بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی سکاڵا.

بەپێی ئاگادارییەکە، لەو دوو رۆژەدا لە کاتژمێر 9:00ـی بەیانی تا 12:00ـی نیوەڕۆ لە مۆنۆمێنتی ئەنفال پێشوازی لە سکاڵاکاران دەکرێت.

ڕۆژی 31ـی تەمموزی 2025، عێراق تاوانبارێكی شاڵاوەكانی ئەنفال بە ناوی “عەجاج ئەحمەد حەردان” دەستگیرکرد، کە یەکێک بووە لە سەرپەرشتیارانی زیندانی نوگرە سەلمان لە پارێزگای سەماوە لە باشووری عێراق، هاوکات نووسینگەی خانمی یەكەمی عێراق رایگەیاندبوو، داوا لە زیندانیكراوان و كەسوكاری زیندانیكراوان و بێسەرشوێنبووەكان دەكەین پەیوەندیمان پێوەبكەن بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی ئەو تاوانبارە.

2025-08-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.