هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم دەگاتە قۆناغی کۆتایی
نها نیوز - هەواڵەکان
رۆژنامەی ئەلسەباح بڵاویکردەوە، دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێگای بەندەری جەیهانەوە نزیکە و چەند وردەکارییەکی بچوکی ماوە.
رۆژنامەی "ئەلسەباح" لە زاری سەرچاوەیەکی وەزارەتی نەوتەوە ئاشکرایکردووە "كاركردن بۆ پرۆسەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوت لەرێگای بەندەری جەیهانی توركی تەواو نەبووە، بەڵام دانوستانەكان قۆناغی زۆر پێشكەوتوویان بڕیووە، تەنها چەند وردەکارییەکی بچووک ماون".
سەرچاوەکە وتوشیەتی "وەزارەتی نەوت بەرەو رێککەوتنێکی ئەرێنی دەڕوات و بەم نزیکانەش لێکتێگەیشتنە تەکنیکی و لۆجستیەكانی پەیوەست بە هەناردەکردن تەواو دەبن.
لای خۆیەوە كۆمپانیای بە بازاڕکردنی نەوتی نیشتمانی (سۆمۆ) دووپاتیکردەوەتەوە، لە رووی تەکنیکی و لۆجستییەوە ئامادەیە کارەکانی هەناردەکردن دەستپێبکاتەوە لە ئەگەری رێککەوتندا.
|