کوردستان

وەزارەتی ناوخۆ هۆشداری بە کۆمپانیاکانی تەڵەبات دەدات

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزارەتی ناوخۆی تا کۆتایی ئەم مانگە مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی گەیاندن دەدات بۆ تۆمارکردنی سەرجەم ئەو ماتۆڕسکیلانەی لە کارەکانیاندا بەکاریاندەهێنن.

 
ئەمڕۆ چوارشەممە  6ی ئاب هێمن میرانی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: "بڕیاربوو لەم مانگەدا کۆمپانیای تەڵەبات سەرجەم ماتۆڕەکانیان تۆمار بکەن. ئێمە چاوەڕێی داتاکانیانین و تا کۆتایی ئەم مانگەش دەرفەتیان لەپێشە، بە پێچەوانەوە بەم نزیکانە کۆمپانیاکە دادەخرێت."

ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە کە ئەم بڕیارە تەنها تایبەت نییە بە "تەڵەبات" و سەرجەم ئەو کۆمپانیایانە دەگرێتەوە کە لە بواری دیلیڤەریدا کاردەکەن. ئەم هەنگاوە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کەرتی گەیاندن و زیادکردنی سەلامەتی لەسەر شەقامەکان دێت.

2025-08-06
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.