سودانی بێ دەسەڵاتی خۆی لەبەرامبەر ئەم کەیسە گەورەی هەرێم راگەیاند
نها نیوز - هەواڵەکان
سەرکردەیەکی پارتی هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمە دەگەڕێنێتەوە بۆ سێ هۆکار و، دەشڵێت "ناتوانێت لێپێچینەوە بکات، چونکە کوتلەی گەورەی پەرلەمانیی لە پشت نییە".
عەبدولسەلام بەرواری، سەرکردەی پارتی و پهرلهمانتاری پێشووی حزبهكهى له پهرلهمانى كوردستان، بەمیدیای پەنجەرەی وت "هۆکاری هێرشکردنە سەر کێڵگە نەوتییەکان بۆ سێ ئەگەر دەگەڕێتەوە، میلیشیاکان پێیانوایە لەمڕێگەیەوە لەبەرژەوەندی ئەمەریکا دەدەن".
هەروەها، هەڵوێستی ئایدۆلۆژییان بەرامبەر هەرێم وەرگرتووە، ئەمە جگە لەوەی دەیانەوێت کێشە بۆ ڕێککەوتنە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دروست بکەن.
بەرواری ئاشکراشیکرد "هێرشی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم تەحەدای حکومەتەکەی سودانیشە".
سەبارەت بەهۆکاری لێپێچینەوەنەکردنی حکومەتی عێراق لەگەڵ گروپە چەکدارەکان، ئەو سەرکردەی پارتی دەڵێت "سەرۆک وەزیران دەبێت لەگەورەترین کوتلەی پەرلەمانی بێت، بەڵام بەهۆی ڕێکنەکەوتنەوە سودانی کرایە سەرۆک وەزیران، بۆیە ئەو دەزانێت چوارچێوەی هەماهەنگی لەو بەهێزترن و گروپەکانیش ملکەچی بڕیارەکانی نابن".
|