کوردستان

حەیان عەبدولغەنی: لەگەڵ هەرێم لەسەر نەوت رێککەوتوین

نهانیوز-هەواڵەکان

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند، لەکۆی 130 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە کە ئێستا هەرێمی کوردستان بەرهەمی دەهێنێت، رێککەوتوون 80 هەزار بەرمیل نەوت وەربگرن و لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە هەناردەی بکەن.

حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند "کۆمپانیا نەوتییەکان بەردەوامن لە کارکردن لەهەرێمی کوردستان و لە ئێستادا رۆژانە 130 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنرێت، کە 50 هەزار بەرمیلی بۆ بەکارهێنانی ناوخۆیی دەبێت".

 هەروەها وتی  رێکەوتووین ئەو 80 هەزار بەرمیلەی دەمێنێتەوە رادەست بکرێت بەمەبەستی هەناردەکردنی لەرێگەی سۆمۆوە".

باسی لەوەشکرد  دانوستان و گفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بەردەوامە بۆ وەرگرتنی نەوت و هەناردەکردنی لەرێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە".

ئاماژەی بەوەشدەکات کە ئەگەر کێشە بۆ ئەو ڕێکەوتنەش دروست نەکرێت و جیبەجێ بکرێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەم هەفتەیە دەست دەکرێت بە ناردنی موچەی هەرێم لە بەغداوە.

 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.