گفتوگۆکان لەسەر پرسی مووچە دەستیان پێکردەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
شاندی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بەرەو بەغدا بەڕێکەوتن و بڕیارە لەگەڵ هاوتاکانیان لە وەزارەتی دارایی عێراق، هەڵوەستە لەسەر خەرجی و داهاتی مانگەکانی شەش و حەوت بکەن.
ئەمڕۆ چوارشەممە شاندێکی وەزارەتی دارایی حكومهتی هەرێم دەچێتە بەغدا، بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی گفتوگۆکان لەبارەی موچەی موچهخۆرانو کاراکردنەوەی لیژنە هاوبەشەکان.
شاندەکە لەوەزارەتی داراییو دیوانی چاودێری دارایی هەرێم پێکهاتون، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ هاوتاکانیان لەوەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوەو ڕونکردنەوە لەسەر خەرجیو داهاتی مانگەکانی شەشو حەوت دەدەن، لەو پەراوێزەشدا پرسی موچەی موچەخۆرانی هەرێم دەخرێتە بەرباس.
بەگوێرەی زانیارییەکان سهردانی ئهمڕۆی شاندی دارایی ههرێم بۆ بهغدا دوای ئهوهدێت، لهكۆبونهوهی دوێنێی ئهنجومهنی وهزیرانی عێراقدا، محهمهد شیاع سودانی سهرۆك وهزیران داوایکردبوو شاندێک لەهەرێمهوه سەردانی بەغدا بکات بۆ ئەوەی ئەو لیژنانەی پێشتر پێکهێنرابون، دەست بەکارەکانیان بکەنەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دارایی هەرێم، لیستی موچەی مانگەکانی شەشو حەوت، تەرازوی پێداچونەوەی مانگی شەشی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردوە، جگەلەوەی داهاتی نانەوتی مانگی شەش ئامادەکراوە، تەنها ماوەتەوە ئەوەی، بخرێتەسەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی عێراق.
|