پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
شارەزایەکی کەشناسی زانیاری لەبارەی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و کاریگەریەکانی لە رۆژانی داهاتوودا بڵاودەکاتەوە.
ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی رایگەیاند " لە رۆژی هەینیەوە 8/8/2025 شەپۆلێکی گەرما لەناوچەکانی باکوری سعودیەوە پەرەدەسەنێت بۆ سەر ناوچەکانی ناوەراست و باشور و رۆژئاوای عێراق و باشوری سوریا".
دەشڵێت" لە رۆژی شەمەوە 9/8/2025 تا 14/8/2025 کاریگەریەکانی ئەو گەرما بەتینتر ئەبێت لەو ناوچانەدا پلەی گەرمی 4 تا 6 پلە بەرزدەبێتەوە هەر لە ماوەی ئاماژە پێکراودا ئەگەری بارانبارین و هەورە بروسکەش ئەبێت لەناوچەکانی باکوری سعودیە و ناوچە هاوسنوریەکانی لەگەڵ باشور و رۆژئاوای عێراقدا ".
ئەو کەشناسە سەبارەت بەناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە کاریگەری ئەم شەپۆلەی لەسەر لاواز ئەبێت و تەنها لەبەشێکی ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای کەرکوک و هەولێر لەیەکشەمەی داهاتوو بەدواوە 10/8/2025 بەرێژەی 1 بۆ 2 پلە پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ماوەی ئێستا بەرزدەبنەوە و لەسەرجەم ناوچەکانی دیکە پلەی گەرمی گۆرانکاری ئەوتۆی بەسەردا نایەت و لەم ئاستەدا بەجێگیری ئەمێنێتەوە هەر وەک ئەم چەند رۆژە ، وە سەرجەم ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە کە لێرە و لەوێ باس لەوە دەکەن گەرمایەکی زۆر بەتین دەستپێدەکاتەوە لەهەرێمی کوردستان بەڵکو وەک روونمان کردەوە ئەو شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی باشور و رۆژئاوای عێراق تا ناوەراستی عێراق چەقی کاریگەریەکانی ئەبێت و گەرماکەی بەتین ئەبێت.
|