هەواڵێکی خۆش لەبارەی مووچەی ئەم توێژەی هەرێمەوە راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
سبەی مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەش بکرێت.
میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە " سبەی سێشەممە 5ی ئابی 2025 ، مووچەی مانگی پێنجی مامۆستایانی گرێبەستی سەربە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت".
لە هەرێمی کوردستان چوار هەزار و 100 مامۆستای گرێبەست لە زانکۆ و پەیمانگاکانی هەیە.
|