کوردستان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق کۆبووەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

جێگری سەرۆکی حکومەت لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پەیوەندییەکانی هەرێم و بەغدا و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان کراوەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی ئاب قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە پۆستێکدا لە ماڵپەری تایبەتی خۆی لە فەیس بووک ئاماژەی بە کۆبوونەوەیەکی ئەمڕۆی دەکات لەگەڵ باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق.

لە پۆستەکەیدا قوباد تاڵەبانی رایگەیاند" لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز کریستیانە هۆمان، باڵیۆزی ئەڵمانیا گفتوگۆمان کرد لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و چۆنییەتی چارەسەرکردنی کێشەکان".

لەبەشێکی دیکەی پۆستەکەشیدا جێگری سەرۆکی حکومەت  سوپاسی هاوکارییەکانی حکومەتی ئەڵمانیا دەکات بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت لە بوارەکانی کارسازی و کشتوکاڵ و راهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەدا.

 
18کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.