دەم پارتی: بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی دەکەین
نهانیوز-هەواڵەکان
دەم پارتی لەبارەی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەكەی پەرلەمانی توركیا كە بۆ پرۆسەی چارەسەری راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە، دەشڵێت" پێویستە كارەكانی كۆمیسیۆنەكە بە پشتبەستن بە ئیرادەی چارەسەری دیموكراتیانە بەرەوپێش بچێت".
لە راگەیەندراوەكەی دەم پارتی- دا هاتووە:" ئەنجامدانی یەكەم كۆبوونەوەی ئەو كۆمیسیۆنەی كە لە پەرلەمانی توركیا پێكهێنراوە و كار لەسەر چارەسەری دیموكراتیانەی پرسی كورد دەكات، وەك هەنگاوێكی گرنگ لە چوارچێوەی تێكۆشانی چەندین دەیەی گەلاندا بۆ دادپەروەری، یەكسانی، دیموكراسی و ئاشتی دەیبینین."
ئەوەش روونكراوەتەوە:" پێویستە كارەكانی كۆمیسیۆنەكە بە پشتبەستن بە ئیرادەی چارەسەری دیموكراتیانە و زەمینەی دانوستان و دیالۆگ بەڕێوەبچێت،داواكاری ئاشتی، ئیرادەی هاوبەشی گەلانە. ئێمە سوورین لەسەر پێشكەشكردنی پشتیوانی لە هەموو ئاستێكدا بۆ گەشەپێدانی ئەم ئیرادەیە."
لیژنەكە لە ٤٨ ئەندام پێكدێت (ئاكپارتی ٢١ ئەندام، جەهەپە ١٠ ئەندام، دەم پارتی ٤ ئەندام ، مەهەپە ٤ ئەندام، پارتی رێگەی نوێ ٣ ئەندام، پارتەكانی دۆزی ئازاد (هودا پار)، كرێكارانی توركیا، رەنج، چەپی دیموكرات و سەرلەنوێ رەفاهـ یەك ئەندام).
|