لەوڵاتێکی زلهێزەوە شوێنى هه‌ڵدانى درۆنه‌كان بۆسه‌ر هه‌رێم ئاشكراکرا
نها نیوز - هەواڵەکان
گۆڤارێكى له‌نده‌نى ئاشكرایكردووە، ئه‌و درۆنانه‌ى هێرشیان کردەسەر هه‌رێمى كوردستان، له‌بنكه‌كانى حه‌شدەوە هه‌ڵده‌درێن.
گۆڤارى "ئەلمجەلە له‌نده‌نى لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاندووە "ئه‌و درۆنانه‌ى به‌مدواییه هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێم، له‌بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵده‌درێن".
گۆڤارەکە رونیشیکردوەتەوە، ئامانجیش له‌وكاره ئه‌وه‌یه، هۆشداریى به‌كورد بده‌ن له‌دۆسیه‌ى نه‌وت كه چیتر فشار نه‌خه‌نه‌سه‌ر به‌غدا.
گۆڤاری لەندەن لە راپۆرتەکەیدا له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى گروپه چه‌كداره‌كان ئاماژەی بەوەشداوە، ئه‌و درۆنانه‌ى به‌مدواییه هێرشیانكردوه‌ته‌سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر و دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان له‌هه‌رێم، له‌بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى هه‌ڵده‌درێن و هه‌وڵێكه بۆ هۆشداریدان به‌كورد تا له دۆسیه‌ى نه‌وت گوشار نه‌که‌نه‌سه‌ر به‌غدا".
له‌به‌شێكى دیكه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌دا ئووەش خراوەتە روو، محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له‌دۆسیه‌ى چه‌كدادانى گروپه‌كان جدى نییه و گروپه‌كانیش ئاماده‌ن شه‌ڕێكى سه‌خت بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى خۆیان له‌ڕوى سه‌ربازیى‌و دارایى بهێڵنه‌وه.
|